کانونی دوھەم 22, 2019 09:08 Asia/Tehran
  • شەمخانی : ئەگەر ئەورووپا لە بارەی قەرەبوو کردنەوەی خەرج و بەرجی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە دڕدۆنگە، ئێران ڕاناوەستێ بە دیاریەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە تاران قەت بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ھەنگاوی یەکەم ھەڵناگرێت، وتیشی:ئەگەر ئەورووپا لە بارەی قەرەبوو کردنەوەی خەرج و بەرجی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە دڕدۆنگە، با بزانێ کە ئێرانیش ڕاناوەستێ بە دیاریەوە.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ وەرزنامەی موتاڵای سیاسەتی دەرەوەیی تاران کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بڵاو بووەوە، وتووشیەتی: ئەورووپییەکان نابێ چاوەڕوانی ئەوە بن کە ئێران لە مافی خۆی و ئەو مسۆگەراتەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بۆ ھەڵس و کەوتی ھاوتەریب بە تارانی داوە چاوپۆشی بکات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە بە گوشاری ئابووری دەتوانێت خواستەکانی نەگونجاوو پاوانخوازانەی خۆی بە سەر گەلی ئێراندا بسەپێنێت، پێی داگرت: ئەمریکا لەم قۆناغەدا تەنانەت ناشتوانێت وڵاتانی گرینگی جیھان پێملی بایکۆتەکانی سەر ئێران بکات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە: گەلی ئێران کە بەوپەڕی وریاییەوە توانیویەتی تەواوی کارشکێنییەکانی کۆشکی سپی لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوو دامرکێنێتەوە، لەم خولەش دا بە پشت بەستن بە بارستایی و تواناییە نێوخۆێییەکانی پیلانەکانی ئەمریکا بەرەوڕووی شکست دەکاتەوە.

شەمخانی ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕووداوەکانی ئێستا لە ڕۆێژئاوای ئاسیا دەربڕی ئەوەیە کە قەیرانە ئاسایشتییەکانی ڕژێمی زایونی ڕوو لە پەرەیە، وتیشی: ڕژێمی زایونی ناتوانێت لاوازی و پەرۆشییەکانی خۆی لە بەرامبەر موشەکەکانی خۆڕاگری بشارێتەوە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بە دەربڕینی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیازی کنەکردنە نێو وڵاتێکی دیکە نییە، وتیشی: گەلانی ناوچەکە ھەر ھەموو موسڵمانن، ھەر بۆیە زاڵ بوونیان بە سەر چارەنووسی خۆیاندا گەورەترین سەرمایە بۆ پاراستنی ئاسایشتی ناوچەکە دێتە ئەژمار.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران ھەوڵ د ەدات ھەتا گەلانی ناوچەکە لە سەر پێی خۆیان بوەستن، وتیشی: وتووێژ لەگەڵ دراوسێکان باشترین بژاردەیە بۆ پەڕینەوە لە تەنگژە ئاسایشتییەکانی ناوچەکە.

سەرپەیڤ