کانونی دوھەم 22, 2019 19:17 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی قاسمی بە هەڵوەشانی موڵەتنامەی  فڕێنەکانی ماهان ئیر بۆ ئاڵمانیا

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، هەڵوەشانی موڵەت نامەی فڕێنەکانی کۆمپانیای " ماهان ئیر"ی ئێران بۆ ئاڵمانیای بە کردەوەیەکی بە پەلە ، پاسانەدراو بە پێچەوانەی ڕۆحی زاڵ بە سەر پێوەندی دوو وڵات زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەتی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، بارام قاسمی ،وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئەم کردەوەیەی لایەنی ئاڵمانیایی ، حەرەکەتێکی بێ هۆوهەگەر وسەرچاوەگرتوو لەدانی زانیاری هەڵە ونادروست لەلایەن بڕیک لە لایەنەکانەوەیە کە لە ڕەوتی پێوەندی نێوان ئێران وئالمانیا نارەزایەتی دەردەبڕن. قاسمی هیواداری دەربڕی دەوڵەتی ئاڵمانیا بە لێکدانەوەی ڕاستیەکان وپیداچوونەوەی هەمدیسانی زانیاریەکان ، سەبارەت بەم کردەوەیە پیداچوونەوە بکات. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: بێ گومان هیچ ئاوەز ومەنتیقێک ناتوانێ پاسادەری ئەم جۆرە ئاکار وڕەفتارە یەک لایەنانە وبەپێ داتا هەڵەکان بێت وپیداچوونەوەبەسەر چۆنیەتی هاوکاریەکانی ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ لایەنەکانی ئاڵمانی، پێشاندەری نەبوونی هیچ جۆرە خاڵێکی نەرینی لە کارنامەی ئەم هاوکاریە بەرانبەرانە دەبێت. هەواڵدەری ڕوێترز بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی پایەبەرز لە دەوڵەتی ئاڵمانیا ، ڕاپۆرتی داوە کە ئەم وڵاتە لەژێر گوشاری ئەمریکا موڵەت نامەی فڕۆکە وانی ماهانی هەڵوەشاندوەتەوە.

سەرپەیڤ