کانونی دوھەم 24, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان : ئالی خەلیفە دەبێ کۆتایی بێنێ بە سەرکوت کردنی خەڵکی بەحرەین

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی؛ ڕژێمی ئالی خەلیفە دەبێ کۆتایی بێنێ بە سەرکوت کردنی سیستماتیکی خەڵکی زۆڵم لێکراوی بەحرەین .

" حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان " یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە توییتێر وتی: هاوکاریی دەزگەی ئەمنیەتیی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەگەڵ ڕێکخراوی سێخوڕیی ڕژێمی نارەوای ئیسرائیل «موساد» ، لە شەپۆلی نوێی سەرکۆت کردنەکانی خەڵکی بەحرەین ، کردەوەیەکە دژی ئەمنیەتی بە کۆمەڵ  لە ناوچەکەدا.بەحرەین لە ساڵی ٢٠١١ هەتا ئێستاکە بە قەیرانی ناڕەزایەتی گشتیی سەرچاوەگرتوو لە سیاسەتەکانی چەوسێنەرانەی ڕژێمی ئالی خەلیفەوە تێوە گلاوە. ئەم رژێمە بە یارمەتیی لەشکریانی عەرەبستان ، ئیمارات وڕژێمی زایۆنی ، خۆپێشاندانی ئاشتیانەی شارومەندانی بەحرەینیی سەرکۆت کردووە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری و نەبوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەرکاری نیزامێکی هەڵبژێردراولە وڵاتەکەیانن. 

سەرپەیڤ