کانونی دوھەم 26, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتی دیپلوماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، محەمەد  جەواد زەریف  و مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیرانی دەرەوەی  کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا ڕۆژی شەممە لە وتووێژی تەلەفونی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە ڤێنزوئێلا  بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا هەروەها بە ئاماژەدان بە پێوەندی باش و ئەرێنی دوو وڵاتی دراوسێ، لەسەر درێژەپێدان و پەرەی زۆرتر لە ڕابردووی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکانی دوو لایەنە ، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە بواری بەرژەوەندیی دوو وڵات  و پاراستن و بەهێزکردنی سەقام و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی  پێداگرییان کرد .

سەرپەیڤ