پێداگری ڕووسیا لەسەر گرینگایەتی هاوکاری بەربڵاو لەگەڵ ئێران لەقەیرانی سوریا
کانونی دوھەم 26, 2019 20:49 Asia/Tehran
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : مۆسکۆ لە پرسی سوریا دا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاری دەکات .
سێرگێئی لاوروڤ ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی کە وڵاتەکەی لە پرسی سوریا دا لەگەڵ ئێران هاوکاری دەکات .
ریابکوف رایگەیاند ئێمە لەگەڵ یەکتر هاوکاری دەکەین و ئەگەر ئەمریکا و ئەورووپا دەستەبەرییان هەبوواتای ئامادەبووین هەوڵێکی زۆرتر بدەین .
ئێران و ڕووسیا لە سەر داوای ڕەسمی دەوڵەتی سوریا لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش لەم وڵاتە لەگەڵ دیمەشق هاوکاری دەکەن .
دوو وڵات هاوڕێ لەگەڵ سوریا و ئێراق لەساڵی 2015 ەوە هاوپەیمانییەکی چوارلایەنەیان لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێک هێنا کە ئەم هاوپەیمانییە ، دەورێکی بنەڕەتی لە لاوازکردنی تیرۆریزم بەتایبەت شکستی داعش لە ناوچە هەبووە.