کانونی دوھەم 28, 2019 14:11 Asia/Tehran
  • زەریف : بەرجام  ئەمریکای لە جیهاندا تەریک کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەرجام ( رێککەوتنی ناڤۆکی ) ئەمریکای لە جیهاندا تەریک کرد گوتی : ئێران لە بەرجامدا ئەمریکای خستووەتە بارێکی ئاڵۆزکاو .

موحەممەد جەواد زریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە وتیشی: ئەمریکا دوای چوونەدەر لە بەرجام هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ تا جیهان لە دژی ئێران هاندا ، بەڵام ئەم هەوڵانە هیچ ئەنجامێکی بۆ واشنگتۆن بەدواوە نەبوو .

 زەریف بە ئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانەکانی دیکەی وەک پەیمانی پاریس و گرێبەستی تیجارەتی ئازادی ئەمریکای باکوور ( نەفتا ) وتی : حکومەتی ئەمریکا رێز لە پڕەنسیپە رەواکانی مافی نێودەوڵەتی ناگرێ .

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە بارەی لانەکرنەوەی ئێمارات لە مافی بازگانان و پارەگۆڕانی ئێرانی سەرقاڵی کار لەم وڵاتەدا گوتی : ئیمارات سەرباری پێوەندیی بەرفراوانی ئابووریی کە لە گەڵ ئێراندا هەیبوو بە هۆی هەڵەی رامیاری و ستراتژیکی بەرپرسانی خۆی ، پێی ناوەتە قۆناخێکی هەڵسوکەوتی قەبوڵنەکراو لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا .

 

سەرپەیڤ