کانونی دوھەم 28, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • سەرتیپ شکارچی: ئێران ڕێگە بەکەس نادا دەسوەردان بکا لە توانا بەرگرییەکەی

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ڕێگە بەکەس نادا دەسوەردان بکات لەبواری توانا بەرگرییەکەی، وتی: ئێران بەگوێرەی نیازی وڵات لەبواری مووشەکیدا هەنگاو هەڵدەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ "ئەبولفەزل شکارچی" وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەکاردانەوە بەلێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لەمەڕ ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکیی ئێران، وتی: هیچ کەس مافی ئەوەی نییە دژبە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، قسەبکات.

سەرتیپ شکارچی وتی: بێتوو کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی لێ بکرێ یان دەسدرێژکاری بکرێتەسەر، بێگومان وەڵامی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەڵامێکی لێبڕاوانە دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە پێشتریش بەرنامەی مووشەکیی ئێرانی بەناسازگار لەگەڵ بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان زانیبوو.

ئەوە لەبارودۆخێکدایە کە بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە پاش ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەسەندکرا و هەموو بڕیارنامە دژە ئێرانییەکانی ڕابردووی هەڵوەشاند، هیچ چەشنە قەدەغەو بەربەستێکی نەخستووەتە بەردەم چالاکیی مووشەکی و فەزایی (ئاسمانگەڕیی) ئێران.

سەرپەیڤ