شوبات 03, 2019 19:20 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی ماڵپەڕی هەواڵگریی رژیمی زایۆنی بە باڵادەستیی توانای سەربازیی ئێران

ماڵپەڕێکی هەواڵیی ڕژیمی زایۆنی بەئاماژە بە پەردەلادران لە مووشەکی نوێی ئێران دانی بەوەدانا کە ئێران لەباری سەربازییەوە، وەپێش تەلاویڤ و ئەمریکا کەوتووە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهربەگێڕانەوە لە "النشرە"؛ ماڵپەڕی هەواڵگریی رژیمی زایۆنی ناسراو بە "دبکا" بەئاماژە بە پەردەلادران لە مووشەکی نوێی ئێرانی بەناوی "هۆوەیزە"، پێی داگرت: ئەو هەنگاوە، وەڵامدانەوەیەکی پراکتیکی ئێرانە بە تاقیکاریی مووشەکیی ئەمریکاو ئیسرائیل لەچەند مانگی ڕابردوودا.

سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگریی ئێران چەند ڕۆژ لەوەپێش پەردەی لادا لە مووشەکی تایبەتی هۆوەیزە چێکراوی پسپۆرانی ناوخۆ.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی عیبری زمانی هائارێتس لە کاردانەوە بە وتووێژی تایبەتی ئەم دواییەی سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین نووسی: ئیسرائیلییەکان لەسیاسەتی  سەیید حەسەن نەسروڵڵا دەترسن.

هائارێتس لەڕاپۆرەکەیدا نووسیویەتی: نەسروڵڵا بەباشی دەزانێ لەبارەی هەڵکەندنی تونێل و ژمارەیان و هەروەها ژماری ئەو مووشەکانەی لەدەست حیزبوڵڵا دایە، جۆرێک تەماویی سازندە بگرێتەپێش و بەم سیاسەتە بێ ئەنجامدانی هەڵمەتی سەربازی، ئیسرائیلییەکان بترسێنێ.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتووێژی ئەم دواییەی لەگەڵ ئەلمەیادین لەبارەی هەڵمەتی ئاشکراکرانی تونێلی ئیسرائیل وتبووی: ئێمە لەسەرمان نییە بڵێین، حیزبوڵڵا تونێلی لێداوە. ئێمە هەردەم هۆگری ئەوەین سیاسەتی" سازندە"ی ئه و  بگرینەبەر.

میدیاکانی رژیمی زایۆنی چەندین جار نیگەرانیان دەربڕیوە لە توانا شازەکانی سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان.

سەرپەیڤ