شوبات 05, 2019 08:34 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران بۆ ئاڵووێری دراڤی بە دیاری ئەورووپاوە ڕاناوەستێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران بۆ ئاڵووێری دراڤی بە دیاری ئەورووپاوە ڕاناوەستێت، پێی داگرت: پێکھێنرانی میکانیزمی پشتگری لە ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئەورووپاوئێران لەم قۆناغەدا جۆرێکە لە تاقیکاری و دەبێ بزانین ئەورووپییەکان ھەتا چ ڕادەیەک سوورومکوڕن.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە دوای بەشداری لە دانیشتنی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەنێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: ھەنگاوی ئەورووپییەکان بۆ پێکھێنانی میکانیزمێکی دراڤی و ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئێران درەنگ بووەو دەبا زۆر زووتر ئەنجامی گرتبا کەچی لە بەر گوشارەکانی ئەمریکا ھێندەی خاساندووە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەورووپییەکان دەبێ خێراتر بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان ھەنگاو ھەڵگرن، وتیشی: ئێران تەواوی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووە،کەچی ئەورووپییەکان بەڵێنەکانی خۆیانیان ڕانەپەڕاندووەو زیانەکانی کشانەوەی ئەورووپایان قەرەبوو نەکردووەتەوە.

زەریف وتیشی:پێکھێنانی میکانیزمی پشتگری کردن لە ئاڵووێری بازرگانی  بەر لەوەی کە بۆ ئێران گرینگ بێت، بۆ ئەورووپییەکان گرینگە بۆ ئەوەی بە دنیا نیشان بدەن، سەربەخۆن و دەتوانن بەرژەوەندیی خۆیان مسۆگەر کەن.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: میکانیزمەکە بۆ دەستپێک لە ٢٨ ئەندامی یەکێتیی ئەورووپاو کاڵای بایکۆت نەکراو دەست پێ دەکات، بەڵام بەڵام بەم وڵاتانەو بەم کاڵاگەلەوە بەرتەسک نابێتەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیا، فەرانساو بریتانیا ٣١ی ژانویە پێکھێنانی کەناڵێکی تایبەتیی ئاڵووێری دراڤیی نێوان ئەورووپاو ئێرانیان بە ناوی« ئامێری پاڵپشتی کردنی ژالاکییە بازرگانییە کان ڕاگەیاند.

 

 

سەرپەیڤ