شوبات 06, 2019 17:04 Asia/Tehran
  • رۆحانی : سەقام و ئاسایشی تۆکمەی سوریا لە ئامانجە گرینگە ناوچەییەکانی ئێرانە

سەرۆک کۆمار پەیوەندیی نێوان ئێران و سوریای بە برادەرانە، دۆستانەو پتەوتر لە هەمیشە وەسف کرد و وتی: یەک لەئامانجە گرینگە ناوچەییەکان و سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەقام و ئاسایشی تۆکمەی سوریایە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سوریا، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی حکومەت وگەلی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا، وتی: سەرکەوتنی سوریا بەسەر پیلانگێڕیی و ئاژاوەگێڕییەکان بەسەرکردایەتی ئەمریکا، سەرکەوتنی گەلی سوریاو گشت ناوچەیە.

رۆحانی وتی: بۆ زاڵبوون بەسەر گرفت و کێشەکان پێویستە هاوکاری وهاواهەنگیی دوو وڵات پەرەی پێ بدرێ.

سەرۆک کۆمار هەروەها سەفەری ئەم دواییەی "ئیسحاق جەهانگیری" یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دەمشقی زۆر بەگرینگ و سەرکەوتووانە لێکدایەوە.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریاش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتگنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕێزی گرت لە داکۆکی و پشتیوانیی بێ درێخی گەل و حکومەتی ئێران لەگەلی سوریا لەهەمبەر ترۆریزمدا.

وەزیری دەرەوەی سوریا، پەسنی داکۆکی و هەڵوێستی بنچینەیی و پاوەجێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکپارچەیی خاکی سوریای کرد لە شەڕی دژ بەترۆریزم و داگیرکاریی دەرەوەیی.

وەلید موعەلیم بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەلماندووەیەتی، توانای شکست هێنان بە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکای هەیە، وتی: بێگومان سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شکست هێنان بە دوژمنان، سەرکەوتنێکی مەزن دێتەئەژمار بۆ گشت ناوچەو لەوان سوریا.

وەزیری دەرەوەی سوریا بەئاماژە بە سەفەری سودبەخشی ئیسحاق جەهانگیری بۆ دەمشقیش وتی: حکومەتی سوریا پرسی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەو بەڵگەو سەنەدەکانی ئەو سەردانە، لێبڕاوانە پێوشوێن دەگرێ.

 

سەرپەیڤ