فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران : ئامادە بوون لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان، دەبێتە هۆی ترس و تۆقانی دوژمنان
شوبات 09, 2019 20:22 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران وتی : ئامادەبوونی بەشکۆ و بەهێزی گەل لە ڕ ێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان ، بە مانای ڕاستەقینەی دوژمن شکێن و ترساندنی دوژمن و نیشاندەری ئامادەبوونی گشتیی گەل لە گۆڕەپان و نیشاندەری سەربەرزی و یەکێتی نەتەوەییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر سەرلەشکر سەید عەبدوڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران وتیشی: ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان بە وشیاری گەل و بە ئامادەبوونی هەموو چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک، پڕشکۆتر لە ساڵانی پێشوو دەبێ و ئەم بزاڤە پڕشۆڕوشەوقەی نەتەوەیی وەک ڕابردوو بە سەربەرزی و وەحدەتییەوە درێژەی دەبێت.