شوبات 10, 2019 21:44 Asia/Tehran
  • چلەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی-شۆرشێکی بە گەشە و تاهەتایی

ئەمڕۆ چلەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامییە. دوژمنان ساڵانێکی زۆرە بە کەڵک وەرگرتن لە هەر ئامڕازێک و خەرج و بەرجی یەکجار زۆر، ڕەوتێکی میدیایی بەربڵاویان دژی نزامیی ئیسلامی خستۆتە گەڕ بە ئامانجی داپۆشاندنی خاڵە بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و سەپاندنیی خاڵە لاوازەکان بە مەبەستی هیوابڕاوکردنی خەڵک و گەنجەکان.ئەم دوژمنایەتییە، سیرەی گرتووە لە بنەما و شووناسی نزامی ئیسلامی .


 شۆرشی ئیسلامی وەکوو ڕووداوێکی مەزن  هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی شۆرشگێرانە و دادگەری خوازانەی  و لەکردەوە دا، هەرچەشنە زاڵیەتی خوازی و داسەپاندنی زاڵیەتی و مڵهۆری ڕەتکردەوە و وێرای ڕاوەستان بەرامبەر دەستەڵاتەکانی ستەمکار، هاوسەنگییە سیاسییەکانی سیستێمی پاوانخوازی تێکدا.

گەشە سەندن و تاهەتایی بوونی شۆرشی ئیسلامی، پرسێکە کە ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی جەختی زۆری بەسەردا کردووە .بەڕێزی لە بەیاناتێکدا تاهەتایی بوونی شۆرشی وەکوو  پەرجووی شۆرش زانی و فەرمووی: دوای چڵ ساڵ ئێوە دەبینن گەنجی ئیمانداری موسولمان کە نە ئیمامی دیتووە، نە شۆرشی دیتووە، نە سەردەمیی بەرەڤانی پیرۆزی دیتووە، نە لە نزیکەوە ئەو حیماسەتانەی بینیوە، بەڵام ئەمڕۆ بە ورەی شۆرشگێرانە، هەروەک هەمان گەنجی سەرەتای شۆرش، وەکوو"شەهید هیمەت" و "شەهیدخەرازی" و گەورەپیاوانێکی لەم چەشنە بەرەو گۆڕەپان هەنگاو دەنێت و بەرامبەر دوژمن ڕادەوەستێت.

  کاتێک گەلی ئێران بڕیاری گرت سەربەخۆ و پێشکەوتوو بێت ئەم خەباتە دەستپێکرا و هەر بۆیە زڵهێزە مڵهۆرەکان ئەم بڕیارەیان بە پێچەوانەی قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان زانی .ئەندێشەکانیی  ئەم چالاکییە شۆرشگێرانە لە سنوورەکانی ئێران واوەتر چوو و وەک یەکێ لە هێماگرنگەکانیی بەرخۆدان بەرامبەر زڵهێزەکانی جیهانی لێهات و ئەم پرۆسەیە هەروا بەردەوامە.

سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی کۆتایی دا بە زاڵیەتی  ئەمریکا بە سەر ئێران و چارەنووسی گەلی ئێرانیی لە ڕێبازێکی تازە دا تێکەڵاو بە  مەزنایەتی و سەربەخۆیی  کرد. ئەم گۆڕانکارییە مەزنە بوو بە هۆی پیلانگێریی واشنگتۆن و دەست و پێوەندەکانی . بەڵام پیلانەکانی ڕۆژاوا چ لە سەردەمی شەڕ، و چ لە کردەوە دوژمنکارانەکانی دوای شەڕیش نەیتوانی ئێران بگەڕێنێتەوە سەر خوولکەی پاوانخوازی ڕۆژاوا.

زۆرێک لە لێکۆلەران لە سەر ئەم بڕوایەن سەرەڕای هەموو کۆسپ نانەوەکان و دوژمنایەتیی کردنەکانی ئەمریکا دوای تێپەڕینی چوار دەیە شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ئارمانجەکانی خۆی دوور نەبۆتەوە و گەلی ئێران ، بەردەوام لە پێناو ئارمانەکانی شۆرش دا بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. ڕاوەستانی گەلی ئێران بەرامبەر دەستەڵاتە زۆربێژەکان تەنیا دروشمێک نییە، هەربۆیە شۆرشی ئیسلامی ئێران ، شۆرشێکی تاکانەیە و تادێ ڕادەی کارتێکەریی لە ئاست جیهان دا زۆرتر دەبێتەوە.

 

سەرپەیڤ