شوبات 11, 2019 07:59 Asia/Tehran
  • زایەڵەی بانگی

بانگی "اللە اکبر " لە شەوی چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە شێوەی هاوکات لە سەرانسەری ئێراندا دەنگی دایەوە .

لە شەوی چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ، کاژێر 21 ی شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە ملوێنان کەس لە خەڵکی ئێرانی ئیسلامیی ، بانگی اللە اکبر یان لە سەر بانی ماڵەکان و بە ئامادەبوون لە مزگەوت و شەقامەکان بەرز کردەوە .

 خەڵکی ئێرانی ئیسلامی بە بەرزکردنەوەی بانگی اللە اکبر ، یەکدەنگیی و هاوڕێیەتی و یەکڕیزیی خۆیان نیشاندا .

 هەروەها ئاسمانی شارەجیاجیاکانی ئێران هاوکات لە گەڵ بانگی اللە کبر ی خەڵک ، نوورباران کرا .

 ئاسمانی تارانیش هاوکات لە گەڵ بانگی اللە اکبر ی جەماوەر ، نوقمی نوور و رووناکی بوو و خەڵکی تاران چونە پێشوازی کردنی 22 ی رێبەندان .

خەڵکی ئێران لە چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا وەک ساڵانی رابردوو بە ئامادەبوونی بەرفراوان لە رێپێوانی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامیی ، بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی و رابەری باڵای شۆڕشی ئسلامیی پەیمان نوێ دەکەنەوە .

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە 11ی شوباتی 1979 دا بە رێبەرایەتی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکەوت .

سەرپەیڤ