دەسپێکی فەرمیی رێپێوانی میلۆنیی گەلی ئێران
رێپێوانی گەورە و میلیۆنیی گەلی ئێران بە فەرمیی لە سەرانسەری ئێران دەسپێبوو .
رێپێوانی ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ێئران سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە شێوەی هاوکات لە زیاتر لە هەزار شار و دە هەزار گوند لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دەسپێبووە .
ئێرانیان لە کاتێکدا کە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە دەستدایە ، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییل بەرز دەکەنەوە .
گەلی ئێران لەم ئاهەنگەدا ، بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کوماری ئسلامیی و ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پەیمان نوێ دەکەنەوە .
6500 هەواڵنێر ، وێنەگر و فیلمهەڵگری ئێران و بیانی خەریکی گواستنەوەی هەواڵەکانی ئەم رێپێوانە مەزنەن .
زیاتر لە 300 هەواڵنێر بیانین .
مێوانانی بیانی لە کەسایەتیە سیاسی ، ئایینی ، وەرزشی و ئەکادیمیەکان لە ئەمریکا ، فەڕەنسە ، بەریتانیا ، ئیرلەند ، ڤەنزۆئێلا و وڵاتانی دیکەوە لەم ئاهەنگەدا بەشدارن.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم رێپێوانەدا وتار دەخوێنتێەوە و لە کۆتاییشدا بەیاننامەی کۆتایی دەخوێنرێتەوە .