شوبات 11, 2019 10:16 Asia/Tehran
  • نمایشی موشەکە دور بڕەکانی سپای پاسداران لە رێپێوانی 22 ی رێبەنداندا

هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە رێگەی رێپێوانی 22 ی رێبەندان لە شاری تاران ، موشەکە دووربڕەکانی ئەم هێزەی نیشاندا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی  موشەکەکانی قەدر ، بە توانایی بڕینی 2 هەزار کیلۆمەتر ، قیام بە توانایی بڕینی 700 کیلومەتر و موشەکی زولفەقار بە توانایی بڕینی 800 کیلۆمەتر ئەمڕۆ دوشەممە لە رێگەی رێپێوانی شکۆمەندی 22 ی رێبەندان لە تاران نمایش کراون .

 جۆرەکانی موشەکی زەوی بۆ زەوی ، ئاست بۆ ئاست  و ئاسمان بۆ زەوی ، جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی زرێیی و نەفەر هەڵگری سازکراوی نێوخۆ و کەلوپەلی دیکەی بەرگریی سازکراوی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش لە ئاڕاستەی رێپێوانی شکۆمەندی 22 ی رێبەندان  لە تاران نمایش کراوە .

 رپێپوانی ساڵهاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە شێوەی هاوکات لە زیاتر لە هەزار شار و 10 هەزار گوند لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامیدا دەسپێبوو .

سەرپەیڤ