شوبات 12, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • وەڵامدانەوەی زەریف بە وەهمی ترامپ، چل ساڵ تەنیا شکست هێنانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە توڕەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە خەڵکی ئێران، وتی: پاش چل ساڵ هەڵبژاردنە هەڵەکان، کاتی ئەوەیە کە دۆناڵد ترامپ بە سیاسەتە شکست هێناوەکانیدا بچێتەوە.

"محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیامێکی توئیتەریدا لەوەڵامدانەوە بە توئیتی بەفارسی نوسراوی ترامپ و توڕەیی لە ئامادەبوونی پڕناوەرۆکی خەڵکی ئێران لە جێژنی چل ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی، نووسی: چل ساڵ شکست هێنان لە قەبووڵ کردنەوەی ئەوەی کە ئێرانییەکان قەت پێمل نابن.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت: ئەمریکا چل ساڵ لە هاوسەنگ کردنی سیاسەتی ئەمریکا لەگەڵ ڕاستییەکان و هەروەها لە ناجێگیرکردنی ئێران لەڕێی هەڵایساندنی شەڕ و پێکدادان و خەرج کردنی پارە، شکستی هێناوە.

ئامادەبوونی بەملوێنیی ئێرانیەکان لە ڕێپێوانی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، تووڕەیی و داماویی بەرپرسانی ئەمریکی و زایۆنییەکانی بەدواوە بوو.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جان بۆلتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەو بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بە پۆستە توئیتەریەکانیان لەبارەی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ناتاوانی خۆیان لەهەمبەر بزاڤی بەربڵاوی خەڵکی ئێران پێشان دا.

خەڵکی ئێران لە جێژنی نیشتمانیی چل ساڵەیی شۆڕش، جیا لەهەرچەشنە سەلیقەو هۆگرییەکی سیاسی بەهاوبەشیی زیرەکانەیان لە ڕۆژە مێژوویی و چارەنووس سازە، لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەیان لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی هەڵدایەوە.

سەرپەیڤ