شوبات 13, 2019 19:04 Asia/Tehran
  • وەلایەتی: داکۆکی لە فەلەستین ، یەک لە بەها بنچینەییەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، داکۆکی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و قودسی پیرۆزی بە یەک لە بەها بنچینەییەکان و پرەنسیپە ستراتژیەکان و ئامانجە باڵاکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "عەلی ئەکبەر وەلایەتی" ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە جڤینێکدا بەئاماژە بەوەی کە داکۆکی لە فەلەستین لە چل ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، گرینگیەکی تایبەتی هەیە، وتی: ئەمڕۆکە بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی لەوپەڕی دەسەڵات دایەو رژیمی زایۆنی تادێ ڕوو لەلاوازبوون و ڕوولەئاوابوونە.

وەلایەتی بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دژە ئێرانیی وەرشۆ وتی: ئەگەرچی ئەمریکا لەهەوڵ دایە لەو دانیشتنەدا بەرپرسانی پلە دوو، پلە سێ و لەئاستی کارناسدا لەژمارێک وڵات تێیدا ئامادەن، ئێران وەک پرسی یەکەمی ناوچە پێشان بدات، بەڵام ڕاستییەکان باس لەوە دەکەن کە بڕیارە پێشەکییەک بێ بۆ بەڕەسمییەت زانینی هاریکاریی رژیمە کۆنەپەرستە عەرەبەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: لەو دانیشتنەدا هەروەها ئەوان هەوڵ دەدەن پێشەکییەک ئامادەبکەن بۆ بەڕێوەبردنی دیداری فەرمیی بەرپرسانی زایۆنی لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی و بەستێنێک بڕەخسێنن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی عەرەبی-عیبری و لاوازکردنی پرسی فەلەستین ، کە دەبێ لەهەمبەر ئەو پیلانگێڕییانەدا هۆشیار بین.

سەرپەیڤ