شوبات 14, 2019 11:11 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بە خەون و  خەیاڵی نەتانیاهوو دژ بە ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بە پەیامی تویتەریی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە شەڕی دژ بە ئێران.

"محەممەد جەواد زەریف" شەوی پێنجشەممە لە تویتەردا لە کاردانەوە بە خەون و خەیاڵەکانی "بنیامین نەتانیاهوو" سەبارەت بە شەڕی دژ بە ئێران جەختی کرد: ئێران باش لە خەون و خەیاڵەکانی نەتانیاهوو ئاگادارە و ئێستا هەموو جیهان و بەتایبەت ئەوانە لە سیرکەکەی وەرۆشۆدان لەو خەون و خەیاڵانە باش دەناسن.

پاش ئەوەی سەرۆک وەزیران ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەرشۆ، باسی دیدار و تووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی عەرەبی کرد بۆ  شەڕی دژ بە ئێران، وتەبێژی نەتانیاهوو بۆ پاسادانەوەی ئەو خەون و خەیاڵانە وتی: مەبەستی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل  بەرەنگاربوونەوەی ئێران بووە نە شەڕی دژ بە ئێران.

هەروەها لاپەڕەی تویتەریی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی  کە شەوی پێنجشەممە پەیامی داخوازی شەڕی دژ بە ئێرانی تێدا کرابوو، ئەو پەیامەی پاک کرۆدتەوە.

سوور بوونی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ناساندنی کۆبونەوەی وەرشۆ دژ بە ئێران لە کاتێکدایە کە دەوڵەتانی ئەمریکا و پۆڵندا بە هۆی گوشاری بیر و ڕای گشتی و بەرپرسانی ئەورووپایی ناچار بوون لە بەرنامەی دژە ئێرانیی کۆبوونەوەی وەرشۆ پاشگەز ببنەوە و ڕایانگەیاند کە ئامانجی کۆبوونەوەی وەرشۆ واوەتر لەوەیە کە تەنیا هەر چڕ بکرێتە سەر ئێران.

وێڕای ئەو پاشەکشەیە کۆبوونەوەی وەرشۆ دیسان هەر پێشوازییەکی ئەوتۆی لێ نەکرا و وڵاتانی ئەورووپایی خۆیان لە بەشداری کردنی بوارد و یان لە ئاستێکی خواردا بەشدارییان تێدا کرد.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هەواڵنێرانی مێدیاکانی بیانی لە تاراندا وتی: کۆبونەوەی وەرشۆ کە بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێ، ئامانجە سەرەکییەکەی وەبن گوشار نانی ئێرانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی وەرشۆ هەر لە دەسپێکەوە شکستی هێناوە.

سەرپەیڤ