شوبات 14, 2019 17:47 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری : ئەمریکا دەبێ کۆتایی بە داگیرکاری لە سوریا بێنێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ڕاگەیاندنی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لەسوریا زۆرتر ئیدیعایە، وتی : ئەمریکا دەبێ کۆتایی بە داگیرکاری لەسوریا بێنێ .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار سەرلەشکری پاسدار محەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەرتشبود سێرگێئی شویگۆ،  وەزیری بەرگری ڕوسیا و سپەهبود خلوسی ئاکار  وەزیری بەرگری تورکیا لە سووچی ڕووسیا  وتی : چەکدارانی بیانی کە بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی یاسایی سووریا لە هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە ئامادەن، دەبێ ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وتی :  ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی ئێران و ڕووسیا لە سوریا لەسەر داوا و بانگێشتنی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتەیە.

سەرلەشکر باقری  سەبارەت بە پەرەسەندنی  پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سوریا و بەزانی سەروەریی ئەم وڵاتەش وتی : پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر سوریا بە توندی ئیدانە دەکرێت و بووەتە هۆی ناکۆکی لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و گەڕاندنەوەی سەقام و ئاسایش بۆ ئەم وڵاتە.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەزیرانی بەرگری ڕووسیا و تورکیا لەسەر پرس و تەوەرەکانی گرینگی  هاوکاری بەرگرییانە و سەربازی، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا ، دابین کردنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی فورات  ئەگەر بێت و ئەمریکا لەم وڵاتانە بچێتە دەر، بڕیاردان لەسەر ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەدلیب و پەرەپێدانی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیش ، بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بانگێشتنی وەزیری بەرگری ڕووسیا لە سەرووی شاندێکی باڵای سەربازی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد .

سەرپەیڤ