شوبات 15, 2019 07:53 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆمار گەڕایەوە بۆ تاران

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداری لە چوارەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بە تەوەرەی سووریا سەردانی شاری بەندەریی سووچیی ڕووسیای کردبوو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەڕایەوە بۆ تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ حەسەن ڕۆحانی لە سەفەری یەک ڕۆژەیدا بۆ سوچی پێش بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە، لە چەن دیداری دوولایەنە لەگەڵ: سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە پرس و بابەتی گرینگی دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بیر و ڕای گۆڕییەوە.

ڕۆحانی هەروەها لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سوچی، هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە مەسەلەی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها ڕووداو و گۆرانکاریی ناوخۆیی ئەم وڵاتە شی کردەوە.