شوبات 15, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ

ئەمریکا کە لە شکست هێنانی ڕەوتی دژە ئێرانی خۆی لە دانیشتنی وەرشۆی پایتەختی پۆڵندا، دڵنیاببوو، هەوڵی دا، لانیکەم بەکەڵک وەرگرتنی ئامرازی لە وڵاتانی عەرەبی، بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە دانیشتنی وەرشۆ پێوشوێن بگرێ.

بڕیاربوو دانیشتنی دوو ڕۆژەی وەرشۆ، دانیشتنێکی دژە ئێرانی بێ، بەڵام هاوبەش نەبوونی زۆربەی وڵاتانی مەزن و یان هاوبەشیی لە ئاستی نزمی ژمارێک لەو وڵاتانە بووبەهۆ هەتا بەرنامەی کاری ئەو دانیشتنە بۆ "ئاشتی وئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست" بگۆڕێ.

لەڕاستیدا، پاش شکست هێنانی ڕەوتی دژە ئێرانیی ئەمریکا لە وەرشۆ، واشنگتۆن ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل لەڕێی بوارخۆشکردن بۆ دیداری بەرپرسانی عەرەب لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی پێوشوێن گرت.

هەرلەوپەیوەندییەدا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی کە ئۆکتۆبری٢٠١٨ وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوو لەسەر بانگهێشتنی پاشای عوممان سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، لە وەرشۆش چاوی کەوت بە یوسف بن عەلەوی، وەزیری دەرەوەی عوممان. هەروەها "خالید یەمانی" وەزیری دەرەوەی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن لەتەنیشت بنیامین نەتانیاهۆ لەسەر مێزێک دانیشتوون.

میدیاکان هەواڵی هاوپێوەند بە دیداری نهێنی نەتانیاهۆ لەگەڵ بەرپرسانی عەرەبیشیان بڵاو کردەوە، ئەو دیدار و دیمانانەی لەبەر ترس لە کاردانەوەی بیروڕای گشتی لەجیهانی ئیسلام، لە چاوی کامێراکان شاراوە نەماوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە، مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەوەی واپێشان بدات دانیشتنی وەرشۆ، دانیشتنێکی شکست خواردوو نەبوو، ئیدیعای کرد، ئەوە دانیشتنێکی مێژوویی بوو کە تێیدا سەرانی ئیسرائیلی و وڵاتانی عەرەب لە ژوورێک دانیشتن و پێکەوە لەابرەی مەترسیی هاوبەشی ئێران وتووێژیان کرد.

بەڵام لێدوانەکانی پۆمپێئۆ، لەجیهانی عەرەبدا بەجۆرێکی دیکە شرۆڤە کراو زۆربەی کەسایەتی ومیدیا عەرەبییەکان، دیدار و دیمانەی ئاشکراو نهێنی نەتانیاهۆ لەگەڵ بەرپرسانی عەرەب لە وەرشۆ، یان بە هەوڵێک بۆ پێوشوێن گرتنی گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەب لێکدایەوەو وشدارییان دا لەمەڕ لەبەرچاونەگرتنی مافی فەلەستینیەکان.

"حەمەد بن جاسم بن جەبر ئالی سانی" وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە دانیشتنی وەرشۆ، لەدژ مافەکانی گەلی فەلەستین بوو، لەوبارەوە نووسی: "شەربەت خواردنەوە لەڕابردوودا ئەنجامی گرتبوو و هاوسەرگیریی لە وەرشۆ و بەشداربووان تێیدا یان شایەتحاڵان و یان کەسانی بانگهێشت کراوی ئاهەنگەکە بوون."

"عەبدوڵڵا سناوی" یش لە شرۆڤەیەک کە رۆژنامەی مسری "الشروق" بڵاوی کردەوە، نووسی: "ئەمریکا بەئیدیعای برەوپێدانی ئاشتەوایی وئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دانیشتنێکی لە وەرشۆ سازدا هەتا لەهەنگاوی یەکەمدا بتوانێ ڕادەو ئاستی گەمارۆ ئابوریی و سیاسییەکانی لەدژ ئێران پەرە پێ بداو پاشان بە زۆرداریی، سەودای سەدەی خۆی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێش ببات."

حکومەتی ترامپ لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەند جار هەوڵی دا گەڵاڵەی سەدای سەدە بەفەرمیی بناسێ، بەڵام نەیارەتی بەرفراوانی بیروڕای گشتیی جیهانی ئیسلام و لێک دوورکەوتنەوەی ئاشکرای وڵاتانی عەرەب سەبارەت بەو گەڵاڵەیە، بوو بەهۆ هەتا کۆشکی سپی خۆببوێرێ لە ڕاگەیاندنی فەرمیی سەودای سەدە.

دانیشتن و کۆبوونەوەی وەک وەرشۆ کە تێیدا ژمارێک کاربەدەستی عەرەب لەگەڵ سەرۆک وەزیران و یان بەرپرسانی دیکەی ئیسرائیلی دیدار و وتووێژ دەکەن، هەوڵدان بۆ "سڕینەوەی کرێتی"ی لەو چەشنە دیدارانەیە.

بەم حاڵەوە، دەکرێ بگوترێ ئەمریکا تەنانەت لە پێوشوێن گرتنی ئامانجی دژە فەلەستینیی خۆی لە وەرشۆش هیچ دەسکەوتێکی نەبووە چونکە لەلایەکەوە، کەسانێک کە لەگەڵ نەتانیاهۆ لە وەرشۆ چاوپێکەوتنیان بووە، بەرلەوەش ئەو دیدارەیان ئەنجام دابوو و کەسێکی تازە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دیداری نەکردووەو لەلایەکی دیکەشەوە، وڵاتانێکی وەک ئۆردۆن، عێراق و لوبنانیش بەئاشکرا ڕایانگەیاندبوو کە بەشداری دانیشتنێک نابن کە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلی تێدا دابین بکرێ.

سەرپەیڤ