سەفەری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ڕووسیا
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بانگێشتنی وەزیری بەرگری ڕووسیا لە سەرووی شاندێکی باڵای سەربازی ، بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم سەفەرە لەگەڵ وەزیری بەرگری ڕووسیا و چەند کەس لە کاربەدەستانی سەربازی ئەم وڵاتە دیدار و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی چێی سەرنجی دوولایەن وتووێژ دەکات.
سەرلەشکر باقری هەروەها لە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەسەر تەوەرەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم کەلە سووچی ڕووسیا پێک دێت، بەشداری دەکەن.
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی پێنج شەممە لەسەر بانگێشتنی ڕەسمی ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا سەردانی سووچی دەکات.
لەم کۆبوونەوەیەدا ئەنجامی وتووێژەکانی ناودێر بە ڕەوتی ئاستانە، سەروەری سوریا و هەروەها هاوکاری لە سەردەمی بنیات نانی ئەم وڵاتە لێک دەدرێتەوە و لەسەری وتووێژ دەکرێت.