شوبات 16, 2019 16:00 Asia/Tehran
  • درێژەی ڕاوێژکارییەکانی زەریف لە پەراوێزی جڤینی ئاسایشیی مونیخ

"مێری ڕابینسۆن" و "ئەخزەر ئیبراهیمی" سەر بەتاقمی ریش سپیانی نێودەوڵەتی(ELDERS) ئەمڕۆ شەممە لەپەراوێزی جڤینی ئاسایشیی مونیخ لەگەڵ"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژیان کرد.

وتووێژ و ڕاوێژ لەبارەی گرینگترین گۆڕانکارییە جیهانیەکان و پرسە ناوچەییەکان ، تەوەری سەرەکیی ئەو چاوپێکەوتنە بوو.

زەریف پێشتریش لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوانە، لەگەڵ "فدریکۆ مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو "کانگ کیونگ هوا"ی وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور دیدار و وتووێژی کردبوو.

جڤینی ئاسایشیی مونیخ سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی بەئامادەبوونی زیاتر لە سەت کەس لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسی، ئاسایشی و نێودەوڵەتییەکان لەوان سەرۆک کۆمارانی وڵاتان، وەزیرانی دەرەوە، وەزیرانی بەرگری، و ژمارێک کاربەدەستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەس پێ کرا.

بڕیارە زەریف جگە لە وتاردان لە جڤینی ئاسایشیی مونیخ چاوی بە ژمارێک کاربەدەست و کەسایەتی ئامادە لەو دانیشتنە بکەوێ و لەگەڵیاندا وتووێژ بکات.