شوبات 16, 2019 16:58 Asia/Tehran
  • ئێران خوازیاری هاوکاری ڕێکخراوی شانگهای لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمە

باڵوێزی ئێران لە چین بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی وئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ، خوازیاری هاوکاری زۆرتری ئەم ڕێکخراوەیە ووڵاتانی ئەندام لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دیاردەی تیرۆریسم بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، " محەممەد کشاوەرز زادە" باڵوێزی ئێران لە چین ڕۆژی شەممە لەم نامەیەدا بە ئاماژەدان بە پەلاماری دڵتەزین وتیرۆریستی لە سیستان وبەلوچستان ، لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ، هاوکات ئەم کردەوە دڕندانەیەی لەگەڵ سیرکی شکست خواردووی وارشۆجیی ڕامان زانی. کشاوەرزادە هەروەها لەم نامەیەدا لەسەر ورەی پاوەجیی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی بناغە وڕیشە وبنەچە

 کی تیرۆریسم لە ناوچە وجیهان پیداگری کرد. چوارشەممە سێزدەی فڤوریە پاسێکی هەڵگری سنووروانانی ئێران لە جادەی خاش - زاهیدان لە پارێزگەی سیستان وبەلوچستان درایە بەرپەلاماری ترۆریستی کەلەم پەلامارەدا ٢٧کەس لە پارێزەرانی سنوورەکانی ئێران شەهید وسێزدە کەسیس بریندار بوون. گروپی تیرۆریستی  جیشولزولم بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتە ئەستۆ.