شوبات 18, 2019 15:58 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش: ئەمریکا ڕوو لەلاوازبوونی زیاترە، بەرپرسان وریای فێڵ و دهۆی ئوروپییەکان بن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، فەرمووی : نیزامی کۆماری ئیسلامی لەباشترین پلەوپێگەدایەو بەرەی ئیستکبار و لەسەروویەوە ئەمریکا ، لاوازترین بارودۆخی هەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیداری هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات(باکوری رۆژاوای ئێران) بەئاماژە بە دۆخی لاوازی دوژمن واتە بەرەی ئیستکبار و لەسەروویەوە، ئەمریکا ، پێی داگرت: ئێمە نامانەوێ ساویلکانە بجوڵێینەوەو لەدوژمن خافڵ بین بەڵام ڕاستییەکان پێشاندەری ئەوەیە کە دوژمن گرفتاری پرسە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، "کێشەی کۆمەڵایەتی"، "خەمۆکی و هیوابڕاویی گەنجان" ، "چوونەسەری ئاماری کوشتن و تاوانکاریی"، "پەرەی گیرۆدەبوون بەماددە هۆشبەرەکان"، "ناکۆکی نێوان سەرانی ئەمریکی" و"قەرز و قۆڵەی سەیر و سەمەرە"ی ، بە بەشێک لە گرفتاریەکانی ئەمریکا زانی وفەرمووی: گشت ئەو حاڵەتانە بەپێی ئامار و ڕاپۆرە فەرمی و ناوخۆییەکانی ئەمریکایە بەهۆی ئەو کێشەوگرفت و گرفتاریانە، بەرەوڕووی دۆخی ئێستا بوون لە سوریاو عێراق وئەفغانستان و زۆریش لەوبابەتە تووڕەن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی ناسەرکەوتووی دانیشتنی وەرشۆ، فەرمووی: کاربەدەستانی کەم ئاوەزی ئەمریکی ، ژمارێک حکومەتی هاوکاریان و هەندێ حکومەتی لاواز وئەوانەش کەترسیان لە ئەمریکا هەیە،  بانگهێشت کرد بۆ دانیشتنەکەی وەرشۆ و بڕیاردان لەدژ ئێران بەڵام ئەو دانیشتنە نەگەیشتە چ ئەنجامێک و هەمووی ئەوانە نیشانەی لاوازبوونەو دوژمن کە لەحاڵەتی لاوازیدا، تووڕەیی ڕووی تێدەکا، دەست دەکا بە هەراوهۆریانانەوەو جنێودان.

بەڕێزیان، دانیشتنی بێ ئاکام و شکست هێناوی وەرشۆ و هاونشینیی بەرپرسانی وڵاتانی بەرواڵەت موسڵمان لەگەڵ رژیمی زایۆنی وهاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکای بەمایەی بێ ئابڕویی ئەوان زانی وفەرمووی: ئەو کەسانە لەنێو گەلی خۆشیاندا هیچ ئابڕوویەکیان نییە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لەڕاسپێریەکی بۆ بەرپرسانی ئێرانی، ڕەفتار و کردەی رۆژاواییەکانی بەمانا ڕاستەقینەکەی بە فێڵبازی، زانی و فەرمووی: هەڵوێستی ئەمریکییەکان ڕوونە چونکە بەئاشکرا دوژمنیی خۆیان دەردەبڕن بەڵام دەبێ ئاگاداری ئوروپییەکان بن چونکە ئەوانیش فێڵبازانە دەجوڵێنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرمووی: ئەو رۆژەی کە شۆڕشەکەمان ، نەمامێکی ساوا بوو، گشت دوژمنان یەکگرتوو بوون بەڵام نەیانتوانی هیچ کارێک بکەن، بۆیە ئێستا کە ئەو نەمامە بووە بە درەختێکی بەهێز، هیچ غەڵەتێک ناتوانن بکەن.

سەرپەیڤ