شوبات 18, 2019 16:21 Asia/Tehran
  • لاریجانی بەرلە ڕویشتن بۆ چین : تاران وپیکەن بەردەوام پێوەندی نێزیکیان پێکەوە هەبووە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: ئێران وچین بەردەوام پێکەوە پێوەندی نێزیکیان لە ئاستە جۆربەجۆرەکان داهەیە .

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەممە بەر لە رویشتنی بۆ چین لە ناوکۆڕی هەواڵنێران لە بارەی مەبەست وئامانجەکانی ئەم سەفەرە ڕایگەیاند : ئەم سەفەرە بە بانگهێشتی سەرۆک پەرلەمانی چین ئەنجام دەبێت ووتووێژەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکان بۆ بردنە سەری ئاستی پێوەندی سیاسی ، فەرهەنگی ، زانستی وئابووری ئەنجام دەبێت. لاریجانی بە راگەیاندنی ئەمەکە ئێران وچین دوووڵاتێکن کە  شارستانیەتی مێژووییان هەیە وتی: پەرلەمانەکانی ئێران وچین لە ناو کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی بەردەوام کەڵکیان وەرگرتووە لە پشتیوانیەکانی یەکتر. سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە تارانی بەرەو پیکەن جێ هێشت.

سەرپەیڤ