شوبات 18, 2019 20:44 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئێران بە گەشە وپەرەی خۆی سه ره رای هەموو بایکۆتەکان درێژە ئەدات

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە نەتەوەی ئێڕان لە ڕێبازی خۆبژێوی دایە وتی: نەتەوەی ئێران ڕیگای گەشە سه ره رای هەموو بایکۆتەکان درێژە پێ ئەدات.

"حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆ دوشەممە لە رێ وڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە فازی سێی پاڵاوتگەی ستارەی  کەنداوی فارس لە بەندەرعەباس ، لەباشووری ئێران وتی: بۆ دوژمن زۆر هەژێنەرە لەدۆخێکدا کە بەڕای خۆیان دژوارترین بایکۆتەکانیان بەسەر ئێرانی ئیسلامی داسەپاندووە ، تەنیا لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو ولە پارێزگەیەک ، لەپاڵ دەیان گەڵاڵەی ئاوەدان کاری" سێ گەڵاڵەی گەورەو گرینگی نیشتمانی بخرێتە  گەڕ. ڕٶحانی پیداگری کرد: حەرەکەتی خیرای گەشە لەئێران بە پێی هەموو هەوڵی دوژمنان ، پێشاندەری هەوڵی نەتەوەیەکی گەورە وشکستدانی دوژمنانە.سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : ئێران هەربەوجۆرە کە لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بە یەکیەتی ویەکگرتوویی سەرکەوت بە سەر دوژمناندا ، لەم شەڕە ئابوریەیش سەردەکەوێ. حەسەن ڕٶحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوهەمین ڕٶژ لە سەفەری خۆی بۆ پارێزگەی هورموزگان لە باشووری ئێڕان ئەمڕۆ دوشەممە ، فازی سێهەمی پاڵاوتگەی شلەکی گازی ستارەی کەنداوی فارسی لە شاری بەندەر عەباس خستە گەڕ. 

سەرپەیڤ