شوبات 18, 2019 22:17 Asia/Tehran
  •  کەوتنە گەڕی فازی سێهەمیی پاڵاوتنگەی

فازی سیهەمیی پاڵاوتنگەی "ئەستێرەی کەنداوی فارس" بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونیی سەرۆک کۆمار، وەزیری نەوت و ژمارێک لە بەرپرسان کەوتە گەڕ.

ڕۆنانی پالاوتنگەی" ئەستێرەی کەنداوی فارس" بە بارستای لە ڕۆژ دا ٣٦٠ هەزار بەرمیل  لە دەڤەری هاوبەشی پارسی باشووری لە تەشکی ٣ فازی ١٢٠ هەزار بەرمیلی لە ساڵی ١٣٨٥، بە ئامانجی پاراستن و بەردەوامکردنیی هەڵمەتی هەڵێنجانی گاز لە دەڤەری هاوبەشی پارسی باشووری، کەم کردنەوەی مەترسییەکانیی ژینگەیی و یارمەتی دان بە خۆ بژیوی وڵات  لەمەر دابینی بەرو بووی ستراتژیکی وزە دەستپێکرا.

فازی سێهەمیی ئەم پاڵاوتنگەیە لە رۆژانی ڕابردوو دا گەییشتە قۆناخی کەڵک وەرگرتن و بە وەبەر هێنانی لە ڕۆژدا ٤٥ ملوێن لیتر بەنزین و ١٥ ملوێن لیتر گازۆئیل لەم پاڵاوتنگەیە ، ئاستی وەبەر هێنانی بەنزینی وڵات گەییشتە لە ڕۆژدا ١٠٥ ملوێن لیتر و وڵات لە ڕەوشێکی پاوەجێی دا لە ڕوانگەی وەبەر هێنانی بەرو بووەکان بە چەند و چوونی باڵا و ئیتر پێویستی بە هاوردەی بەنزین لە دەرەوە نییە.

 "حەسەن ڕۆحانی" بەر لە ئامادەبوونی لە پاڵاوتنگەی "ئەستێرەی کەنداوی فارس" ، بە ئامادەبوونی لە پاڵاوتنگەی بەندەری عەبباس پرۆژەی باشتر کردنەوەی چەند و چوونی  بەنزین و نەوت و گازی پاڵاوتنگەی بەندەری عەبباسی خستە گەڕ.

 عەلیڕەزا سادق ئابادی ، بەڕێوە بەری بەشگەی نیشتمانی پاڵاوتن و بڵاوکردنەوەی بەرو بووە نەوتییەکان  بە باسکردنیی ئەمەی کە پێشکەوتنی فیزیکی پرۆژەی ئەستێرەی کەنداوی فارس لە ساڵی ١٣٩١، لە سەدا ٥١ و خەرجەکەی ٢.٥ ملیار یۆرۆ بووە، گوتیشی: ڕادەی پێشکەوتن لە ساڵی ١٣٩٢ لە سەدا ٦٤ ،لە ساڵی ٩٣ لە سەدا ٧٦،لە ساڵی ١٣٩٤ لە سەدا ٨٤،لە ساڵانیی ١٣٩٥ و ١٣٩٦ بەڕیز لە سەدا ٩١ و ٩٤ ٢ هەر ئێستا لە سەدا سەدە.

سادق ئابادی گوتیشی : ڕادەی مام ناوەندی کەڵک وەرگرتن لە بەنزین لە هاوین دا ٩٧ ملوێن لیتر بووە و فازی دووهەمی پاڵاوتنگەی ئەستێرەی کەنداوی فارس ٣٠ ملوێن لیتر بەنزینی وەبەر هێناوە و ڕادەستی کردووە. هەروەها پێداویستی یەکەکانی پێترۆشیمی دابینکردووە و یارمەتی داوە بۆ هاتنی پارەی بیانی بۆ وڵات.

 بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوت بەئاماژە بە بایکۆتەکانیی ئەمریکا گوتی: ئەم جارەیان بە پێچەوانەی ڕابردوو کە ئەمریکا لە سەر ڕێ هاوردەی بەنزینی ئێران گرفتی بەدی هێنابوو، نەیتوانیی بە بەنزین هەرەشە بکات لە ئێران .وەزیری نەوت لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت گاز(گازۆئیل) یۆرۆ گوتی: ڕادەی بەرهەمهێنانی  نەوت گاز یۆرۆ، لە ساڵی ١٣٩١ ، شەش ملوێن لیتر بووە کە ئەم ڕادەیە هەر ئێستا ، ٤٤ ملوین لیترە و بەرهەم هێنانی گازۆئیل یۆرۆ حەوت ئەوەندە بووتەوە.

 

 

سەرپەیڤ