شوبات 19, 2019 10:33 Asia/Tehran
  • لاریجانی: قازانجی هاوبەش بۆتە هۆی بەهێزتر بوونی هاوکاریی لە نێوان چین و ئێران

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گرینگترین ئامانجی لە سەفەر بۆ پکەن پەرە پێدانی پێوەندییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتەیە، وتیشی: قازانجی هاوبەشی ئێران و چین بۆتە هۆی بەهێزتر بوونی هاوکاریی دوولایەنە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەلی لاریجانی" کە بە بانگهێشتی سەرۆکی کۆنگەرەی گەلی چین سەردانی پکەنی کردووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی خۆجێی کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی پکەن لە کۆڕی هەواڵنێراندا ڕایگەیاند کە لەم سەفەرەدا جگە لە دانوستانی پەرلەمانی، دانوستانی جۆربەجۆریش لە بوارەکانی دیکەدا بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی سیاسی، کولتوری، زانستی و ئابووری ئەنجام دەدرێ.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کە بە بانگهێشتی "لی ژان شو" هاوتای چینیی خۆی لە سەروی شاندێکی باڵاوە سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە، ئەمڕۆ سەر لە بەیانی بە کاتی خۆجێی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پکەن.

لاریجانی لە فڕۆکەخانەی پکەندا لە لایەن "محەممەد کشاوەرز زادە" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چین و "لی شوئە یونگ" سەرۆکی کۆمیسیۆنی فێرکاری، زاست، کولتور و تەندرووستی کۆنگەرەی گەلی چین کە سەرۆکی چینیی گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانی دوو وڵاتیشە ، پێشوازی لێ کرا.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە، "بیژەن نامدار زەنگەنە" وەزیری نەوت، "فەرهاد دژپەسەند" وەزیری کاروباری ئابوری و دارایی و "عەبدوناسر همەتی" سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێرانیش لەو سەفەرەدا هاوڕێیەتی لاریجانی دەکەن.

 

سەرپەیڤ