شوبات 19, 2019 20:45 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئێران ئامادەی پەرەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتی چینە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی چین وێڕای پیداگری لەسەر پێوەندی دوستانەی نێوان دوو وڵات وتی: ئێمە لەبوارە جۆربەجۆرەکان ئامادەی بەهێزکردن وپەرەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتی چینین.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بە ڕێزگرتن لە میوانداری شایستەی پەرلەمانی چین وتی: پێوەندی دوو وڵات ونەتەوەی ئێڕان وچین هەمووکات بە پێی دوستایەتی بووە. لاریجانی مەبەست لە سەفەر بۆ چینی پەرەی هاوکاری دوووڵات ڕاگەیاند ووتی: ئێران ئامادەی بەهێز کردنی پێووەندی لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەگەڵ وڵاتی چینە . لی ژان شوو، سەرۆکی پەرلەمانی چینیش بە پیداگری لەسەر پێوەندی لەمێژینەی دوو وڵات وتی: لە دڕێژایی دوو هەزار ساڵ پێوەندی نێوان دوووڵات هیچکات کێشەو ناکۆکی لە ئارادانەبووە. سەرۆکی پەرلەمانی چین وتی: سەفەری سەرۆک کۆماری چین بۆ ئێران خاڵە وەرچەرخانێکە لە پێوەندی نێوان دوو وڵات کە ڕێککەوتنەکانی ستراتژیایی مۆرکراو لەم سەفەرە پیشاندەری ورەی دوووڵات بۆ هاوکاری درێژ خایەنە. لی ژان شو سەفەری لاریجانی وشاندی هاوڕێ بۆ وڵاتەکەی هەڵگری پەیامی ڕوون وئاشکرا بۆ هاوکاری درێژخایەن لە نێوان دوو وڵات زانی . سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بە بانگهێشتی لی ژان شو هاوتای چینی خۆی لە سەرووی شاندێک سەفەری کردووە بۆ ئەم وڵاتە .

سەرپەیڤ