شوبات 20, 2019 08:27 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: داڕێژەرانی گەڵاڵەی

جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا، رژیمی زایۆنی و رژیمی سەعودی لە دانیشتنی وەرشۆ لەهەوڵی بردنەپێشی گەڵاڵەی لەئێران ترساندنەکەیاندا بوون، وتی: داڕێژەرانی ئەو گەڵاڵەیە، لەو دانیشتنەدا ناوزڕاو بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ئیسحاق جەهانگیری" ، بەرزکردنەوەی ئاستی سەربەخۆیی و باڵادەستیی نیشتمانی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی پرسە جیهانی و ناوچەییەکانی، بە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبردو وتی: ئامانجی ئیسرائیل، ئەمریکاو رژیمی سەعودی لەدانیشتنی وەرشۆ، شکستی هێنا.

جەهانگیری ئاماژەشی کرد بە دەسپێبوونی چەند شەڕێک لەناوچەدا بۆ وێنە لە عێراق و ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاو پاشان پێکهێنانی گرووپە ترۆریستییەکان، و وتی: ئەنجامی گشت ئەو ڕووداوانە، سەرکەوتن بۆ ئێران بووە.

جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەهاوکات بوونی دانیشتنی وەرشۆ لەگەڵ دەسپێکرانی پێنجەمین دەیەی فەجری ئینقلابی ئیسلامی، وتی: دوژمنان بە وەڕێخستنی ڕەوتی دژە ئێرانی، لەهەوڵی ئەوەدان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگ بکەن لەناوچەدا بەڵام قەت ئەو ئامانجەیان نایەتەدی.

وەرشۆی پایتەختی پۆڵندا چوارشەممەو پێنج شەممەی ڕابردوو بە سەرکردایەتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی شایەتی بەڕێوە چوونی دانیشتنێکی دژە ئێرانی لەژێر ناوی "دواڕۆژی ئاشتەوایی و ئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست" بوو.

لەو دانیشتنەدا هاوپەیمانانی ئەمریکا لەوان عەرەبستانی سەعودی، ئیمارات و هەروەها رژیمی زایۆنی ئامادەبوون بەڵام هیچکام لە دەسەڵاتە جیهانیەکان و دەورگێڕانی سەرەکیی ناوچە، تێیدا بەشدار نەبوون.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی کۆتایی دانیشتنی وەرشۆ، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو پۆڵندا، میواندارانی دانیشتنەکە، چەندین جار ئێرانیان وەک "هەڕەشەو مەترسیی بۆسەر ئاسایش" ناوبرد بەڵام لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو دانیشتنە هیچ ناوێک لە ئێران نەبراو ئاماژە بەوڵاتێکی تایبەت نەکرا.