شوبات 20, 2019 09:58 Asia/Tehran
  • چین : پێویستە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رۆژی سێ شەممە پێی داگرت: پێویستە بەرجام (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) بەشێوەی تەواو و کارا، جێ بەجێ بکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "گێنگ شوانگ" وتی: پیکەن داکۆکی دەکا لە هەوڵی وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئینستێکس.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە دەسکەوتێکی دیپلۆماتیک ناوبرد و وتی: ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی سەقامی ناوچەی رۆژاوای ئاسیاو جیهان پێویستە.

"گێنگ شوانگ" هیوای خواست؛ لایەنەکانی بەرجام بتوانن بەیارمەتی یەکتر ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بپارێزن.

حکومەتی ئەمریکا لە یەکەم رۆژانی جێ بەجێ کرانی بەرجام (١٦ی ژانڤییەی٢٠١٦) ، تەگەرەنانەوە لەبەردەم جێ بەجێ کرانی، و هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی قازانج و بەرژەوەندیی ئابووری ئێران لەو ڕێککەوتنەی دەسپێکرد. هاوکات لەگەڵ بە دەسەڵات گەیشتنی دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا ئەو کەندوکۆسپ نانەوانە پەرەی سەندو ناوبراو چەندین جار هەڕەشەی کرد، وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێتەوە.

ترامپ سەرەنجام سێ شەممە هەشتی مای ٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە و بەپێشێل کردنی بەڵێنیەکانی واشنگتۆن هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کشاندەوەو گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند.

ئەو کردەی ترامپ بەرەوڕووی ڕەخنەوگازندەی بەرفراوانی جیهانی بەتایبەت لایەنەکانی دیکەی واژۆکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو.

هەرلەوئاراستەدا، ئێران و ئوروپا لەچەند مانگی ڕابردوودا وتووێژ و دانوستان بۆ پاراستنی بەرجام پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەیان دەس پێ کرد، ئوروپا لە ڕەوتی ئەو دانوستانانە بەڵێنی دا، میکانیزمێکی دراڤیی تایبەت بخاتەڕوو بۆ بێ کاریگەرکردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەدژ ئێران.