شوبات 20, 2019 15:43 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زەریف لە دووڕوویی و سەپێندرانی پێوەری دووفاقانە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دووڕوویی و سەپێندرانی پێوەری دووفاقانە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی دپیلۆماسییەتی میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری تاکەکەسیی خۆی دا توییتێڕ نووسی: ھەر ڕۆژە کە تێ دەپەڕێت، پیلانەکانی ئەمریکا بۆ جیھان زیاتر ئاشکرا دەبێت.

زەریف بە دەربڕینی ئەمەی کە مافی مرۆڤ و بەرنامەی ناڤۆکی نیگەرانیی ڕاستەقینەی ئەمریکا نییە، وتووشیەتی: یەکەمجار ڕۆژنامەوانێک ئەنجن ئەنجن دەکرێت و ئێستاش فرۆشرانی بە قاچاخی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە عەرەبستانی سەعودی ئاشکرا دەبێت کە دیارە ئەمانەش دەربڕی مەرایی کاری و ھەڵوێستی دووفاقانەی ئەمریکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دەوڵەتی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ھەوڵی ئەوەدایە کە بە شێوەی پەنامەکی عەرەبستانی سەعودی بە تەکنۆلۆژیای زۆر ھەستیارو پێشکەوتەی ناڤۆکی تەیار بکات.