شوبات 21, 2019 08:12 Asia/Tehran
  • زەریف : رژیمی زایۆنی پێشێلکەری مافە نێودەوڵەتییەکانە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە وێڕای ئەوەی کە کردەکانی رژیمی زایۆنی لە ناوچەی بە "مەترسیدار" زانی ، وتی: ئیسرائیل ، مافە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەواد زەریف" لە دیمانە لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاڵمانی"زوددۆیچە سایتۆنگ" ئاماژەی کردە بەزێندرانی سنوری ئاسمانیی لوبنان و سوریا لەلایەن رژیمی زایۆنییەوەو وتی: کردەکانی ئیسرائیل لەناوچەدا، پێشێلکەری مافە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریای بە جۆرێک "سەرکێشی کردن" ناوبرد و وتی: رژیمی زایۆنی دەست دەکا بە گۆبەندنانەوەو ئەوەش هەمیشە کارێکی مەترسیدارە.

زەریف ئاماژەشی کردە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی ئێران لە سوریا و وتی: ڕاوێژکارانی ئێرانی لەسەر داواکاریی حکومەتی سوریا لەو وڵاتە ئامادەن.

رژیمی ئیسرائیل هەردەم بۆ داکۆکی و پاڵپشتی لە ترۆریستان، پێگەو ژێرخانەکانی سوریا دەکاتە ئامانج.

رژیمی زایۆنی زۆربەی ئەو پەلامارانە لەخاکی لوبنانەوە ئەنجام دەدا.

بەرپرسانی لوبنانی تائێستا چەندین جار ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە بەزێندرانی سنوری ئاسمانیی وڵاتەکەیان لەلایەن رژیمی زایۆنی، بەڵام ئیسرائیل بەهۆی پاڵپشتیەکانی ئەمریکا درێژە دەدا بە دەسدرێژکاریەکانی.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.

سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ و کۆتایی پێ بێنێ.

گرووپە ڕەشەکوژەکانی دیکەش ڕوو لە شکست هێنانن.

ئیسرائیل زۆر نیگەرانی شکست هێنانی ترۆریستانە لە سوریا.