شوبات 27, 2019 18:49 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی ئێران لە قووڵبوونەوەی کێشەو گرفتی نێوان هیندستان و پاکستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ مەترسییەکانی سەرچاوەگرتوو لە قووڵبوونەوەی کێشەوناکۆکییە سنورییەکان و ریزبەندیی هێزە سەربازییەکان لەنێوان هیندستان وپاکستاندا.

"بەهرام قاسمی" ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاردانەوە بە کێشە سنوریەکان و ریزبەندیی هێزە سەربازییەکان لەنێوان هیندستان وپاکستاندا وتی: ئێران بانگهێشتنی ئەو دوو وڵاتە گرینگ و کارتێکەرەی ناوچە دەکا هەتا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئاڵۆزیی ناوچەو بە گرتنەبەری سەبر و پشوودرێژی و دانبەخۆداگرتن لەپێناو چارەسەریی ئاشتیانەی ئەو کێشە، هەوڵ بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممەش وڵاتانی هیندو پاکستانی بانگهێشت کرد بۆ دانبەخۆداگرتن و هەوڵدان لەپێناو کەم کردنەوەی کێشەکان و چارەسەریی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان.

لە هێرشی دوێنێ سێ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای هیند بەدژ پێگەی گرووپە ترۆریستییەکان لەباکوری رۆژاوای پاکستان، نزیک بە٣٠٠کەس کوژران.

دوابەدوای ئەو پەلامارە، ئەمرۆ چوارشەممە هێزی ئاسمانیی سوپای هیند و پاکستان هێرشیان کردەسەر فڕۆکەکانی یەکتری کە دوو فڕۆکەی سوپای هیند و فڕۆکەیەکی سوپای پاکستان کەوتنەخوارەوە.

سەرپەیڤ