ئادار 01, 2019 19:24 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا ڕێککەوتنێک باشتر لە بەرجام بەدەست ناهێنێ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر شکستی وتووێژەکانی ئەمریکا و کۆریای باکور وتی : بەرجام باشترین ڕێککەوتنە کە ئەمریکا دەتوانێ پی بگات .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی  هەینی لە کاردانەوە بەرامبەر شکستی وتووێژەکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی : دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەبا تێ گەیشتبا  کە شانۆی بەربڵاو، دەرفەتی وێنەگرتن و گۆڕینەوەی لەناکاوی سیاسەت، لەگەڵ دیپلوماسی جیدی یەک ناگرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەمەی  نیزیکەی دوازدە ساڵ بیرۆکە و هەزاران کاتژمێر وتووێژ بۆ گەیشتن بە یەک یەک پیتەکانی  بەرجامی 150 بڕگەیی  تەرخان درا، پێداگری کرد : ترەمپ  هیچکات  ڕێککەوتنێکی باشتر لە بەرجامی بە دەست نەدەهێنا  . 

دوای کۆتایی  پێش وەختی  دووهەمین چاوپێکەوتنی کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور و دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لە ڤێتنام، کۆشکی سپی  پێنج شەممە ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک لەنێوان دوو لایەن  بە دەست نەهاتووە.

کۆشکی سپی شکستی وتووێژەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوری بە پشت بەستن بە ئەزموونی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران پاسا دایەوە و ڕایگەیاند:  ترەمپ، هەڵەی ڕێککەوتنی  خراپ لەگەڵ ئێران، کۆریای باکوور یان هەر وڵاتێکی تر دووپات ناکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی  دووهەزارو هەژدە بەشێوەی  یەک لایەنە بە بنپێکردنی بەڵێنەکانی واشینگتۆن بەپێی بەرجام، وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کشایەوە و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی بە دژی ئێرانی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ