پەیوەندیی تەلەیفونیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان
ئادار 02, 2019 17:45 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەتەلەیفون وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "ئەنتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی گرینگترین پرسەکان، گۆڕانکارییە جیهانی و ناوچەییەکان وتووێژیان کرد.
محەممەد جەوادی زەریف هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ"محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان، پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەت سەفەری بەزوویی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق ڕاوێژیان کرد.