ئادار 03, 2019 16:51 Asia/Tehran
  • بەغدا:ناوچەکانی ئێراق  نابێتە  بنکەیەک بۆ زەبردان لە هیچ وڵاتێک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : لە پرسی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران، بەغدا نایەوێ بەشێک بێت لە گوشار بە دژی میحوەرێک .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی فارس،  ئەحمەد سەحاف  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ  ڕۆژنامەی حەیات وتی : ئێراق لەگەڵ  هەموو دراوسێکان لە پێوەندی دایە، لەسەر ئاسایشی گشت داگری ناوچەیی پشتی بەستووە و مۆڵەت نادات  ناوچەکانی ئێراق ببنە بنکە یان بازگەیەک بۆ زەبر گەیاندن بە  هیچ لایەنێکی ناوچەیی  .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی بەغدا  لەسیاسەتی چەند تەوەرەیی  لە ناوچە داکۆکی ناکات، وتی :  ئەم سیاسەتە،   جەمسەری  فیرقەیی  پەرە پێ دەدات .

دونالد ترەمپی  سەرۆکی ئەمریکا  ماوەیەک لەمەوبەر وتی : ئەمریکا لە ڕێگەی بنکەی سەریازی خۆی لە ئێراق،  ئێران دەخاتە ژێر چاوەدێری،  بیروڕایەک کە کاردانەوەی نەرێنی و ناڕەزایەتی زۆرێک لە لایەنەکانی سیاسی ئێراقی بە دواوە بوو  .

سەرپەیڤ