ئادار 05, 2019 08:13 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سویید

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و سویید شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە سەر پەرەسەندنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا ، موحەممەد جەواد زەریف و مارگۆت واڵسترۆم  وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  و سویید لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەو جیھانیان لێک دایەوە.

پەیوەندیی دوو قۆڵی و ھەروەھا کاروباری کونسولی لەو تەوەرانەی دیکەی وتووێژی تەلەفۆنیی موحەممەد جەواد زەریف و مارگۆت واڵسترۆم  وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  و سویید  بووە.

سەرپەیڤ