درێژەی وتووێژەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم
ئادار 06, 2019 19:58 Asia/Tehran
باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ وجێگری ئاسیا و ئوقیانووسیەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەسەر درێژەی وتووێژی دوولایەنە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، لە چاوپێکەوتنی مەهدی سەنایی باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ و ئیگور مارگولوف جێگری ئاسیایی و ئوقیانوسیەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، دوو لایەنە سەبارەت بە پێوەندی و هەروەها دوایین ڕەوشی هاوکاری ئابووری دوو لایەنە بیروڕایان گۆڕییەوە .
ئیگور مارگولوف جێگری بەشی ئاسیا و ئوقیانوسیەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە م دیدارە دا بە ئاماژەدان بە گەڵاڵەی جۆربەجۆری ئابووریی ئێستای نێوان تاران و مۆسکۆ و گەشەی سەتی چلی هەناردەی ئێران بۆ ڕووسیا لە ساڵی ڕابردوو، ئاسۆی گەشەی ئابووری دوو وڵاتی ڕوون وەسف کرد .