ئادار 07, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکارییە لەگەڵ عێراق دا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خواستی ڕێبەر، دەوڵەت و مەجلیسی ئێران ھاوکاریی برایانەو نزیکە لەگەڵ عێراق دا ، وتیشی: ئاسایشت و سەقامی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران شوێن لە سەر یەکتر دادەنێن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی پێنج شەممە لە پەراوێزی گەشتەکەی بۆ گیلان و لە دیدار لەگەڵ موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە سەر ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات بۆ سەقامگیر کردنی ناوچەکە، خەباتی دژی تیرۆریزم و ھەروەھا پەرە پێ دانی پەیوەندییە ھەمەلایەنەکان پێی داگرت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئامادە بوونی بەرپرسانی عێراقی و بە تایبەت پەیوەندیی نزیکی پەرلەمانی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان ھەردووک نەتەوەکە بەکەڵکەو وەک دەستکەوتێک دێتە ئەژمار.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تاران لە ھەموو بوارێکدا ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ بەغدا، وتیشی: پەیوەندیی مێژوویی ھەردووک  نەتەوەکەو ڕادەی زۆری ھاتوچۆی گەشتکاران و زیارەتکاران، دەربڕی پێوەبەسترانی کلتوورییانەو ھۆگریی ئەم دوو گەلە بەرامبەر بە یەکترە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە نەتەوەی عێراق بۆ سەرکەوتن لە بەرامبەر داعش وەکوو کۆمەڵێک تیرۆریستی پڕمەترسی و ھەروەھا بەرپاکرانی سەرکەوتوانەی ھەڵبژاردن و پێکھاتنی پەرلەمان و دەوڵەت لەو وڵاتە، پێی داگرت: لە بواری پرسی دابووری و ژێرخانی دا ئامادەین ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات زیاتر لە ڕابردوو پەرە پێ بدەین.

موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی پەرەپێ دانی ھاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت و وتی : عێراق نەیاری ھەرچەشنە بایکۆت و گەمارۆیەکی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وێڕای ستایش کردنی ھەوڵ و پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستەکان لە عێراق جەختی کرد: پەرە سەندنی ھاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتی عێراق یارمەتیی سەقام و پاوەجێیی ناوچەکەش دەدات.

سەرپەیڤ