ئادار 07, 2019 16:24 Asia/Tehran
  • خەباتی دژی تیرۆریزم دەبێ پەرە بستێنێ

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پرسی خەباتی دژی تیرۆریزم دەبێ پەرە بستێنێ، وتی: یەکێک لە زیانەکانی ناوچەکە بوونی تیرۆریستانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «دەریا ئێڤێرێس» باڵوێزی تازەی تورکیا لە ئێران بە د ەربڕینی ئەمەی کە ڕوانگەی جەماوەری ئێران بەرامبەر بە تورکیا، ئەرێنییە، وتیشی: ئەم ڕوانگەیە دوای ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و تورکیاو ڕووسیا لە بارەی پرسی سوریاوە ئەرێنی تریش بووە.

لاریجانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاستی پەیوەندییەکانی ئابووریی نێوان ئێران و تورکیا دەبێ زیاتر ھەڵکسێت، وتیشی: ئەو گرفتەی کە لە بواری بانکی لەنێوان ھەردووک وڵات دا ھەیە، دەبێ چارەسەر بکرێن، چونکو دەرەنجامی نەبوونی ئاسانکاری لەم بوارەدا پەرە سەندنی ڕادەی قاچاخ لە نێوان دوو وڵات دا دەبێت.

«دەریا ئێڤێرێس» باڵوێزی تازەی تورکیا لە ئێرانیش لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە قاچاخ، ئاسایشتی سنووریی نێوان دوو وڵاتی تێکداوە، وتیشی: شاندە باڵاکانی ئێران و تورکیا پێکەوە ھێندێک دانوستانیان ھەبووەو بە نیازی پێکھێنانی ئاسایشتی سنوورین لە نێوان دوو وڵات دا.

سەرپەیڤ