ئادار 11, 2019 15:47 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی: ئەگەری گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش بەرجام (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) هەیە لە پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێراندا

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئەگەری گەڕانەوە هەیە بۆ دۆخی پێش بەرجام لە پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێراندا بۆ وێنە لەبواری ئاوی قورس وپیتاندندا.

"بێهروز کەمالوەندی" ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە بێتوو پێویست بکا کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵک وەردەگرێ لە سەنتریفیوژەکانی بەرەی نوێ لە پیشەسازیی ناڤۆکی خۆیدا، وتی: نۆی ئاڤریلی٢٠١٩، پەردە لادەدرێ لەڕووی دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران.

کەمالوەندی وتیشی: پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران بەوپەڕی تواناوە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدەگرێ.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە ڕاپۆری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: دەبێ هەموو لایەنەکانی بەرجام پێبەندی بەڵێنیەکانیان بن.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بیست و دووی فێڤریەی٢٠١٩، بۆ چاردەهەمین جار پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردەوە.

سەرپەیڤ