ئادار 12, 2019 17:52 Asia/Tehran
  • وەرزی نوێی پێوەندییەکانیی ئێران و عێراق؛ پێوەندیگەلێک کە ئەمریکای بەڕەو ڕووی کێشە کرد

"حەسەن ڕۆحانی" ، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەر بانگێشتنی فەرمیی "بەرهەم سالح" سەرۆک کۆمار و "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرووی وەڤدێکی سیاسی ، ئابووری بۆ سەفەرێکی سێی ڕۆژە سەردانیی بەغدای کرد.

سەردانی مێژوویی  ڕۆحانی لە عێراق لە ڕوانگەی زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی وەکوو خاڵێکی وەرچەرخان دێتە ئەژمار لە پێوەندییەکان نێوان تاران- بەغدا دا. سەفەرێک کە مەزنایەتی و خۆشەویستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیی سەرەڕای پرۆپاگاندەی سەڵبی ئەمریکا و ناحەزانی دوو نەتەوە؛ زیاتر لە ڕابردوو بەرامبەر بە دوژمنان دەرخست.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئێسلامی لە کۆری بلیمەتانی عێراقی

ئەم سەفەرە بە پێشوازی فەرمیانە؛ دۆستانە و بە شکۆی " بەرهەم سالح" سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕۆحانی لە کۆمای سەرۆک کۆمارەتی عێراق لە بەغدا بە فەرمی دەستپێکرا. ڕۆحانی لەم سەفەرەی دا جگە لە وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیران و کاربەدەستانی پایەبەرزی دیکەی عێراق؛  لەگەڵ عەشیرەکان و کەسایەتییەکانیی سیاسی و چالاکڤانانی ئابووری لە عێراقیش کۆبوونەوەی بەڕێوە بردووە.

."حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆ لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ عێراق گەییشتە کەربەلای مۆعەلا بۆ زیارەتی بارگای پیرۆزی ئیمام حسەین (ع) و حەزرەتی عەبباس(ع). دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئایەتوللا "سەید عەلی سیستانی" و زیارەتی شۆێنە پیرۆزەکانی دیکەی عێراق، لە وێنەی بەرنامەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ  وڵاتی عێراق .

رۆحانی گەیشتە کەربەلای پیرۆز

کارناسان و شرۆڤەکاران بڕوایان وایە ؛ سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق جگە لە دەستکەوتەکانی لە دەڤەرە جۆر بە جۆرەکانی ئابووری و بەڵگەنامەکانی نوێی هاوکاری کە واژوو کراون، پەیامگەلێکی  سیاسی گرینگی لە ئاست ناوچە و جیهان دا بووە. "کارل بیلدت" وەزیری دەرەوەی پێشووی سوید ڕۆژی دووشەممە لە توئیتێک دا سەفەری "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ عێراقیی داوەتە بەر سەرنجی تایبەت و ئەم سەفەرەی هەڵسەنگاندووە لەگەڵ سەفەرەکەی ترەمپ بۆ عێراق.

کۆبونەوەی هاوبەشی لیژنە پایە بەرزەکانی ئێران و عێراق

"بیلدت" لە لاپەرەی توئیتەری خۆی دا نووسی: لە حاڵێک دا کە ترەمپ تەنیا لەگەڵ سەربازە ئەمریکاییەکان لە پێگەیەکی ئاسمانی دوورکەوتوو دیداری کرد و دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ رێبەرانی عێراق نەبووە، ڕۆحانی سێی ڕۆژی تەرخان داوە بۆ سەفەرەکەی بۆ عێراق. سەفەری نەهێنی ترەمپ و هاوسەرەکەی بۆ پێگەی سەربازی " عەین ئەل ئەسەد" لە پارێزگای ئەنبار لە باکووری عێراق ،  شاڵاویک لە ڕەخنە وگازەندە و شەرمەزارکردنەکانیی  بەدواوە بوو.

نیۆیۆرک تایمزیش لە ڕاپۆرتێک بە قەلەمی "ئالیسا ڕوبین" نووسی: براوەی ڕاستەقینەی ڕکابەریی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ دەستخستنی ڕۆڵ و جیگەی سەرتر لە عێراق، ئێرانە . ناوبراو بۆ سەلماندنی ئیدعای خۆی لە زمان " مەحموود ئەلمەشهەدانی" نوێنەری سۆننەو گوتە بێژی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەگێرێتەوە کە: ئێران جەستەیەکی چووک بە مێشکێکی گەورەی هەیە و ویلایەتەیەکگرتووەکان جەستەیەکی گەورەی هەیە بە مێشکێکی چووک  وهەر ئەم ڕاستەقینەیە هۆی ئەم بابەتەیە کە بۆچی تاران لە عێراق دا براوەیە.

 

سەرپەیڤ