قاسمی: ئەمریکییەکان بەنیازی ڕاگرتنی ئاژاوە لە ڕۆژاوای ئاسیان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئەمریکییەکان بە خستەڕووی ئیدیعا و تۆمەتی ساختە و ناڕاست، بەنیازی ڕاگرتنی ڕەوشی ئێستای ڕۆژاوای ئاسیان بەشێوەیەکی ئاڵۆز و قەیرانی جۆربەجۆر و بەڕواڵەت چارەسەرنەکراودا .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی وزە ناسراو بە سراویک سەبارەت بە پێوەندی ئێران و ئێراق و هەروەها ئیدیعای دووپاتە و بێ بایخی ئەم کاربەدەستە ئەمریکییە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: پێوەندی ئێران و ئێراق بەتەواوی بەورەی ڕێبەرانی دوو وڵات و بە پێی خواستی گەلانی ئێران و ئێراق و بەپێی ڕێز و متمانە و بەرژەوەندی بەرامبەر پێک هاتووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : ئێران و ئێراق بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا، هیچکام بەدوای سەپاندنی ورە و خواستی خۆیان بە سەر لایەنی بەرامبەردا نین.
قاسمی هەروەها سەبارەت بە ئیدیعای دووپاتە و بێ بایخی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : سیاسەتی ئێستای ئەمریکا بە بایی گیان لە دەست دانی هەزاران مرۆڤی بێ تاوان، وێران بوونی ژێرخانەکانی هەندێ لە وڵاتانی ناوچە، پەرەی ئاڵۆزی و قەیرانەکان لە نێوان وڵاتانی ئەم ناوچەیە و پەرەی هەناردەی چەکەمەنی و بە فێڕۆ چوونی داهاتی کڕینی چەک لە ئەمریکا، تەواو بووە.
ئیدیعای کاربەدەستانی ئەمریکی بە دژی ئێران لەحاڵێکدایە کە سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا وەک داکۆکی بێ شەرت و مەرج لە ڕژێمی زایۆنیستی، پشتیوانی سەربازی لە هاوپەیمانیی سعودی لە شەڕی یەمەن، هەوڵدان بۆ وەڕێخستنی ئاژاوە لە ئێران، داکۆکی لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە سوریا، هۆکاری قەیران و کێشەکانە لە ناوچەکەدا.