ئادار 15, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاھیان شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی گەلی فەلەستینی ئیدانە کرد

سکرتێری گشتیی نووسینگەی ھەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە فەلەستین لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، شاڵاوی بەگۆترەو دڕندانەی ڕژێمی زایونی دژی گەلی فەلەستینی لە غەززە ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھیا سکرتێری گشتیی نووسینگەی ھەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە فەلەستین لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، وتی: بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی کنیست ھەروەک بەرپرسانی پێشووی ئەم ڕژێمە  لە ھیچ جۆرە دڕندەکارییەک خۆی نابوێرێ و بۆ گەییشتن بە ئامانجە نەگریسەی گەڵاڵەی پەلاماردانی جەماوەری بێ دەرەتانی غەززەی داڕشتووە.

ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، تەلەبیبی بە بەرپرسی شوێنھاتی ئاژاوەگێڕان و بڵێسەدارکردنی ئاگری شەڕ لە فەلەستین دا زانی و وتیشی: بە سەرنجدانی دەستەڵاتی خۆڕاگری، بەرگەگرتنی شوێنھاتەکانی ئەم دڕندەکارییە بۆ ڕژێمی زایونی گەلێک دژوار دەبێت و کات بە قازانجی زایونییەکان نییە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە ھەستیاریی ناوچەکە، بیروڕای گشتی، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی بانگێشتن کرد بۆ ئەوەی لێبڕاوانە شاڵاوی سەرەڕۆیانەی ڕژێمی زایونی ئیدانە بکەن و پشتی گەلی چەوساوەی فەلەستین بگرن.

فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکانی ڕژێمی زایونی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی بە بیانووی ھاوێزرانی دوو موشەک لە لای غەززەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو، شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی کەرتی غەززە ئەنجام دا.

 

سەرپەیڤ