ئادار 17, 2019 09:54 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕووداوی دڵتەزێنی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیر ناکرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ساڵڕۆژی پەلاماری شیمیایی ڕژێمی سەدام بۆ سەر ناوچەی کوردستانی ئێراق وتی: ڕووداوی دڵتەزێنی هەڵەبجە و سەردەشت تاهەتایە لەبیر ناکرێ.

شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە نزیکی سنووری ئێران ١٥ مارسی ١٩٨٨، وەبەر کیمیابارانی سوپای ڕژێمی بەعس کەوت کە نزیکە بە پێنج هەزار کەس گیانیان لە دەس دا.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر بە ئاماژە بە حاشا کردن لە پەلامارە شیمیایی ڕژێمی بەعسی ئێراق لە لایەن ڕۆژاواییەکانەوە، راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەوانە سەرەتا ئێرانیان بە تەخسیربار لە قەڵەم دا بەڵام کاتێک کە دەرکەوت هاوپەیمانەکانیان چەکی شیمایی ئەوانی بەکار هێناوە، بێدەنگەیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد ڕۆژاوا  ڕەنگە پێی خۆش بێ ڕووداوی دڵتەزێنی هەڵەبجە و سەردەشت، لە ٣١ ساڵ لەمەوبەر تابە ئەمڕۆ لەبیر بکات، بەڵام نە گەلی ئێران و نە گەلی کورد ئەوە لە بیر ناکات.

یەکەم پەلاماری شیمیایی ڕژێمی سەدام بۆ سەر ئێران لە ژانڤییەی ١٩٨١ ڕووی دا. لەو کاتەوە هەتا کۆتایی شەڕ، هێزەکانی ڕژێمی سەدام بە زیاتر لە ٣٥٠٠ جار کیمیاباران بۆ سەر ئێران زیاتر لە سەد هەزار ئێرانی لە شار و ناوچە سەرسنوورییەکان و هەروەها لە بەرەکانی شەڕی داسەپێندراو شەهید و بریندار بوون.

وێڕای پەسەن کرانی پەیمانەکانی قەدەغەی بەرهەم هێنان و کەڵک وەرگرتن لە چەکی کۆکوژ، ئێستایش هەر ژمارێک لە وڵاتان لەوان ئەمریکا پێبەند نین بە بەڵێنەکانیان بە پێی کۆنڤانسیۆنەکان نین.

 

 

سەرپەیڤ