ئادار 17, 2019 11:26 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ئەورووپاییەکان پێبەندی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت لە سەر پێویستیی پێبەند بوونی ئەورووپاییەکان بە بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئێوارەی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم؛ بە ئاماژە بەوەی کە پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەورووپاییەکان زۆر درەنگ جوڵانەوە بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی بە کردەوە  و شیاو لە ئاراستەی پاراستنی ئەم ڕێککەوتننامەیە، وتیشی: ئەورووپاییەکان هەرچەن ویست و ورەی سیاسیی خۆیان لەمەڕ پێویستیی پاراستن و پێبەند مانەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕاگەیاند، بەڵام تەنیا یەک کەناڵی دارویی تایبەتیان دانا.

لاریجانی وتیشی: ئەورووپاییەکان بەو کەناڵە دراوییە  تایبەتەی کە دابینیان کردووە دەتوانن بایکۆتەکانی ئەمریکا بەرپەرچ بدەنەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە پاراستن و  درێژەدانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەسراوەتەوە بە چۆنیەتی هەڵس و کەوتی ئەورووپاییەکان،  ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران ناچێتە ژێر باری هیچ شەرت ومەرجێکی تازەوە.

مانگی مەیی ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئایدیای وەڕێخستنی کەناڵێکی دراویی تایبەت بۆ هاسان کردنەوەی بازرگانیی کۆمپانیا چکۆلە و مام ناوەندییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ئێران، هاتە ئاراوە، لەو کاتەوە ئەورووپا هەر جارەوە ئەو سیستەمەی بە بیانووی جۆربەجۆر وەدوا دەخست.

ئەورووپا ٣١ی ژانڤییەی ٢٠١٩  پاش چەندین مانگ لە ئاکامدا، بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە ڕێگایەکی تایبەتی بازرگانیی لەگەڵ ئێرانی ناسراو بە ئینستێکس کردۆتەوە.

ئەم مێکانیزمە لە یەکەم هەنگاودا بازرگانی کەل و پەلی سەرەکیی (خۆراک و دەرمان) دەگرێتەوە، بەڵام هێدی هێدی بازنەکەی پەرە دەستێنێ و کەل و پەلی سەرەکی و پێویستی دیکەیش دەگرێتەوە.

سەرپەیڤ