ئادار 17, 2019 14:30 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر جەعفەری: ئێران ئەزموونەکانی دەخاتە بەردەستی بەرەی خۆڕاگری

فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەزموونەکانی دەخاتە بەردەستی بەرەی خۆڕاگری.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سەردار سەرلەشکەر "محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران بە ئاماژە بەوەی کە مووشەکەکانی حیزبوڵلای لوبنان دەتوانن هەموو بەشێکی فەلەستینی داگیرکراو بپێکن، ئاماژەی دایە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین بەتایبەت غەززە و وتیشی: ئەم ڕەوش و لێهاتووییەی کە ئەمڕۆکە لە ناوچەکەدا لە بەرەی خۆڕاگریی شۆڕشی ئیسلامی هاتۆتە ئاراوە، هەمووی بەشێک لە سەرکەوتنە بێ وێنەکانی شۆڕشی ئیسلامییە.

سەرلەشکەر جەعفەری سەبارەت بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیش وتی: زایۆنییەکان خولیای پەرە پێدانی دەسەڵاتی خۆیان لە نیل هەتا فورات لە مێشکیاندا  بوو و لە ٥٠ ساڵی رابردوودا دەیانەویست ئەو پلانە جێبەجێ بکەن، بەڵام ئەم ڕژێمە ساختەیە ئێستاکە نەک هەر نەیتوانیوە تۆزقاڵێکیش پەرە بستێنی بەڵکوو بە تەواوەتی لە گەمارۆدایە و بەشێکی زۆر لەو خاکەشی کە داگیر کردبوو لە دەست داوە.

فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران راشکاوانە ڕایگەیاند: دوژمن لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو نەبووە و هەر پلانێکی هەبووە و جێبەجێی کردووە بەرەوڕووی شکست بۆتەوە و دەسکەوتێکی جگە لە سەرکەوتن بۆ شۆڕشی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری نەبووە.

سەرلەشکەر جەعفەری هەروەها بە  ئاماژە بەوەی کە ئیستاکە لە سووریادا، بەرەی خۆڕاگری، خەڵکی ئەم وڵاتەن، وتیشی: نزیکەی ١٠٠ هەزار هێزی جەماوەری لە سووریا وەڕێخراون کە بەرامبەر بە داعش و بەرەی نووسرە خۆڕاگری دەکەن و دژ بە بەرهەڵستکارانی سووریایی شەڕ دەکەن.

سەرپەیڤ