ئادار 18, 2019 07:26 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بەدواداچوون بۆسەرانی ئەمریکا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر بەدواداچوون و دادگاییکردنی سەرانی ئەمریکا و داڕێژەرانی بایکۆتی دژی ئێران لەبەر ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی .

حەسەن روحانی دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە ئەنجوومەنی ئیداریی پارێزگەی بوشەهر لە باشووری ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ  بە خۆڕاگری لە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لەوان تێبگەیەنین ڕێگاکەی هاڵەیە ، گوتی : کەسێک کەپێش بە دەوا و دەرمان و خۆراک دەگرێ ، تاوانکارە و دەزگای دادڤانی ، سەرانی ئەمریکا و داڕێژەرانی بایکۆتەکان لەبەر تاوانکاریی دژی مرۆڤایەتی ، بخاتەبەر راوەدوونان و لە پاشان ئەوان لە دادگا نێودەوڵەتیەکان دادگایی بکرێن .

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوژمنانی گەلی ئێرانی ئەمریکا  و رژێمی زایۆنی زانی و وتیشی ، بە پێچەوانەی کێشە و گوشاری دوژمنان ، گەلی ئێران درێژە ئەدات بە پێشکەوتنەکانی خۆی .

 حەسەن روحانی هەروەها بە ئاماژە بە ئیمزاکرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( بەرجام ) لە گەڵ وڵاتە بەهێزەکان وتیشی ، کشانەوەی ئێران لە وەرزی حەوتەمی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان زۆر گرنگ بوو .

 سەرۆک کۆمار  دواجار ئاماژەی کردە کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و گوتی ، نزیک بە هەموو وڵاتانی دونیا ئەم کارەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد و لە بەرامبەردا ، لەبەر هاریکاریی ئێران لە گەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش و رێکخراوی نەتەوەکان ئێرانیان هاندا .

سەرپەیڤ